وەزارەتی تەندروستی حەماس: ٧ هەزار و ٣٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی سەر بە حەماس کە کۆنترۆڵی کەرتی غەززە دەکات، ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧ هەزار و ٣٢٦ کەس.
وەزارەتی تەندروستی سەر بە حەماس کە کۆنترۆڵی کەرتی غەززە دەکات، ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧ هەزار و ٣٢٦ کەس.
لەو شەڕەی کە لە ٧ی تیشرینی یەکەم دەستی پێکرد، لە لای فلستینیەکان ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیانیان کەدەست داوە زیاد دەبێت.
وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیلدا تا ئێستا ٧ هەزار و ٣٢٦ کەس لە غەززە کوژراون، لە ناو کۆژراوەکاندا زیاتر لە سێ هەزاریان منداڵن.
هەروەها ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە ئەوان گۆمان دەکەن هێشتا بە هەزاران تەرم کە ناسنامەیان نادیارە لە ژێر خانووە رۆخاوەکانی غەززە دا هەبێت.
تل ئەڤیڤ بۆردومان کرا
لە ٢١ـەمین ڕۆژی شەڕ لە دژی ئیسرائیل موشەک هەلدرا. بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، لە تل ئەڤیڤ لە بالەخانەیەک دراوە و لانیکەم ٣ کەس برینداربوون.
بە پێی ڕاپۆرتی حەماس لە تلێگرام بەپێی کاتی هەرێمی دەوروبەری سەعات ١٤:٠٠،هێزەکانی ئەلقاسام "وەک وەڵامێک لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی خەڵکی سڤیل" بۆردومانی شارێکی ئیسرائیلیان کردووە.