وەزیری دەرەوەی یۆنان هەڵوێستی توندی وڵاتەکەی بە سەرانی تورکیا ڕاگەیاند

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی، وەزیری دەرەوەی یۆنان نیکۆس دیندیاس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان دا بە توندی ڕەخنەی لە هەڵسوکەوەکانی ڕژێمی توکیا دژ بە وڵاتەکەی گرت.

دوابەدوای ئەوەی لە ئەنقەرە، وەزیری دەرەوەی یۆنان نیکۆس دیندیاس و هاوتا تورکییەکەی مولود چاوشئۆغلو کۆبوونەوە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ڕێکخست.
لە سەرەتا کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، چاوشئۆغلوی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە لێدوانی نەرم دەستیپێکرد و گفتوگۆ ئەرێنیەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی لە ئەنقەرە بەرزنرخاند، بەڵام دواتر وەڵامەکان سەریان کێشا بۆ یەکتر تۆمەتبار کردن.

وەزیری دەرەوەی یۆنان نیکۆس دیندیاس لە دەستپێکی قسەکانیدا دووبارە جەختی کردەوە لە ڕەخنە و سکاڵاکانی وڵاتەکەی کردەوە بەرامبەر بە ڕژێمی تورکیا. هەروەها لەسەر گەڕان بەدوای سوتەمەنیی و گاز لە ناوچە ئاوییەکانی یۆنان، پێشێلکردن و بەزادنی سنوری ئاوی و ئاسمانی یۆنان، مامەڵەکردنی تورکیا لەگەڵ پێکهاتەی یۆنانی ئەرتەدۆسکی لە تورکیا و پرسی کۆچبەران، بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەت و هەڵسوکەوتی ڕژێمی تورکیا گرت و حوازیاربوو ئەو ڕژێمە دەستبەداریان ببێت و ڕێز لە سەروەری یۆنان بگرێت.
دیندیاس بە هاوتا تورکییەکەی ڕاگەیاند:”هەڵوێستی یۆنان ئاشکرایە و ئەمە یەکەمینجار نییە بیبیستن”.

دیندیاس وتیشی: ”یۆنان ئامادەیە بۆ پێشەوە بڕوات و ئەجێندایەکی نوێ پەیڕەو بکات، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە، یۆنان هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە بگۆڕێت یاخود دەستبەرداری بەرپرسیارێتیە ئەوروپییەکانی ببێت”.

مانگی ڕابردوو ئەنقەرە ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی یۆنان نیکۆس دیندیاس سەردانی تورکیا دەکات تاوەکو ئامادەی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆکی ڕژێمی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆک وەزیری یۆنان کریاکۆس میتسوتاکیس ببێت.

دوای ئەوەی لە ساڵی٢٠١٦دا تورکیا تۆمەتبار کرا بەوەی پابەندی ڕێککەوتنەکەی نەبووە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ وەرگرتنی ئەو کۆچبەرانەی، کە دەیانەوێت بەرەو ئەوروپا بڕۆن، دیندیاس وتی “پێویستە تورکیا چیتر وانە بەیۆنان نەڵێتەوە”.

هـ.هه