'ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی هەموومانە'
ئەندامی خوێندکارانی سەربەخۆ بیاتریس بۆگۆی ڕایگەیاند ، کە پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و وتی:"بە بۆچوونی من ئازادی ئەو بە واتای ئازادی ئێمە و ئازادی ئێوە و ئازادی هەموومانە."
ئەندامی خوێندکارانی سەربەخۆ بیاتریس بۆگۆی ڕایگەیاند ، کە پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و وتی:"بە بۆچوونی من ئازادی ئەو بە واتای ئازادی ئێمە و ئازادی ئێوە و ئازادی هەموومانە."
لە بەشداربووانی کۆنفرانسی جیهانی گەنجان لە پاریس، ئەندامی ستودندت ئیندیپێندنت (خوێندکارانی سەربەخۆ) بیتریس بۆگۆی ڕایگەیاند کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جێگرەوەیەکی داهێنەرانە لە دژی مۆدێرنیتی سەرمایەداری پێشکەش دەکات، هیوا بە گەل دەبەخشێت، بۆیە دەبێت ئازاد بکرێت. چالاکوان بیتریس بۆگۆ کە لە ئیتاڵیا بەشداری کۆنفرانسەکە بوو، وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی فوراتی دایەوە.
ئێوە بۆچی بەشداری ئەم کۆنفرانسە بوون؟
ئێمە هاتووینە ئێرە چونکە چەند ساڵێک لەمەوبەر لەنێو خۆماندا لە ئیتالیا دەستمان کرد بە باسکردنی تەڤگەری ئازادی کورد. هەندێک لە هاوڕێانمان سەردانی کوردستانیان کرد. کاتێ گەڕانەوە دەستبەسەرکران و بە هەمان شێوە فشاری توندیان لەسەر بوو. بۆ پاڵپشتیکردنیان خۆپیشاندانێکی زۆر ئەنجامدرا، لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە دەستمان کرد بە پەروەردەکردنی خۆمان. پاشان هاتووین بۆ ئێرە لەسەر بیروڕاکانمان بەیەکەوە باس بکەین.
کەش و هەوای کۆنفرانسەکە چۆن بوو؟
سەرەتا زۆر دوودڵ بووم، چونکە پێم وابوو تەنیا لەگەڵ کەسانی ناسراودا لەوێ دەبین. بەڵکو ڕووبەڕووی کەشێکی زۆر گەرم و میوانداریەکی باش بوومەوە و هەمووان لەگەڵ یەک سەرقاڵی وتو وێژ بوون. ئەمەم زۆر بەدڵ بوو. ئیرادەیەکی بەهێز بوو، هەر بۆیە هەستم دەکرد لە ماڵی خۆمانم.
وەک ئەندامانی کۆنفرانس دەتانەوێت لە داهاتوودا چی بکەن؟
کۆنفرانسەکە زیاتر بۆ ڕێکخستنەوەمان بنەمایەک بوو. ڕێکخستن نەک تەنها لە هەرێمی ناوخۆیی، بەڵکو وەک پلاتفۆرمێکی نێونەتەوەیش. لێرە دەستمان بە کارێکی زۆر گەورە کردووە، لەگەڵ یەکتر بەردەوام دەبین لە وتووێژ، داننان بەتێکۆشان لە هەرێمە جیاجیاکان و ڕێکخستنەوەی خۆمان. ئێمە پشتگیری یەکتر دەکەین، لە هەمان کاتدا هەوڵی گەشەپێدانی یەکتر و ئاڵترناتیڤێکی ڕاستەقینە دەدەین.
لە کۆنفرانسەکەدا باسی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکیش کرا. دامەزرێنەری ئەم پڕۆژەیە عەبدوڵا ئۆجەلان لەژێر گۆشەگیریدایە. نزیکەی ٣٢ مانگە هیچ زانیارییەک لێیەوە وەرنەگیراوە. ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
نابێت لە هیچ شوێنێکدا کردەوەی لەو شێوە بەرامبەر کەس بکرێت. بە تایبەت کەسێک کە ئاڵترناتیڤێکی داهێنەرانەی پێشکەش بە مۆدێرنیتی سەرمایەداری کردبێت، سەرنجی زۆر کەسی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و بووەتە هیوایەک بۆ گەلان، قەد نابێت ڕووبەڕووی ئەم جۆرە زڵم و گوشارانە ببێتەوە. بۆیە ئێمە وەک ستیودنتی ئیندیپێندێنت پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین. بەڕای من ئازادی بەڕێزیان مانای ئازادی من، ئازادی تۆ، ئازادی هەموومانە، یەکەم شت کە پێویستە ئەنجامی بدەین وتووێژ لەسەر بارودۆخ و ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە. هەتا حکومەتەکانمان فشار دروست دەکەن دەبێت هەوڵ بدەین. دەتوانین فشار بخەینە سەر دەوڵەتی تورک و بەم شێوەیە کاریگەری لەسەری دروست بکەین، هەتا ئازادی بکەن. سەرەتا پێش هەموو شتێک دەبێت ئاگاداری ڕەوشەکە بین.