ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم: لە کۆریای باکوور وێستگەیەکی نوێی ئەتۆمی چالاک کرا

بەپێی ڕاگەیاندراوی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، لە کۆریای باکوور وێستگەیەکی دیکەی ئەتۆمی چالاک کراوە.

ناوەندی یۆنگبیون کە دەکەوێتە ١٠٠کیلۆمەتر دوور لە پیۆنگیانگ پایتەختەوە، لە ئێستادا شوێنی وێستگەیەکی ئەتۆمییە کە توانای پێنج مێگاواتی هەیە.

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ڕافایل گرۆسی، ڕۆژی پێنجشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمەوە، لە سیستەمی ساردکردنەوەی وێستگەی ئاوی سووک (LWR) ەوە 'جووڵەیەکی بەهێز' دەست نیشانکراوە.

گرۆسی وتی:"ئەم چاوەێرییە نوێیە دەریدەخات کە کاتی بەتاڵ کردنەوە گەرما بووە، ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە کورە و وێستگەیەک دەستی بە کار کردووە."

بەڵام گرۆسی ڕایگەیاند، کە ئەم پرۆسەیە پێویستی بە کات هەیە و بەبێ ئەوەی ڕێگەیان پێ بدرێت بچنە شوێنی وێستگەکە، ئاژانسەکەیان ناتوانێت بە دڵنیاییەوە چالاک بوونی ڕاکتۆرەکە پشتڕاست بکاتەوە.

گرۆسی وتی:"هاوشێوەی هەموو وێستگە ئەتۆمییەکانی دیکە لە LWR، دەتوانرێت بە سووتەمەنی بەکارهێنراو پلۆتۆنیۆم بەرهەم بهێنرێت. ئەمەش دەتوانرێت لە دووبارە بەکارهێنانەوەیدا جیابکرێتەوە. بۆیە جێگەی نیگەرانییە."

لە ساڵی ٢٠٠٩ــەوە کە چاودێرەکان لە کۆریای باکور دەرکراون، ئاژانسی نوێنەتەوەیی وزەی ئەتۆمی تەنها بە بەکارهێنانی وێنەی مانگی دەستکرد هەوڵی چاودێریکردنی دۆخی ئەتۆمی ئەو وڵاتە دەدات.

کۆریای باکوور بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٦ چەکی ئەتۆمی تاقیکردەوە. شەشەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کۆریای باکوور کە لە ساڵی ٢٠١٧ ئەنجامدرا و دوایین تاقیکردنەوەی بوو، لەهەمان کاتدا بەهێزترین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە بووە.

چاودێران نیگەرانن لەوەی کۆریای باکوور بۆ چەندین مانگ خۆی بۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی نوێ ئامادە کردبێت.

لە ١٨ی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا کۆریای باکور مووشەکی بالستیکی تاقیکردەوە، کە بەهێزترین مووشەکی بالیستیکی کیشوەربڕە و توانای گەیشتنی بە خاکی ئەمریکای هەیە.