یەک لەسەر سێی دارەکانی جیهان بەرەو لەناوچوون دەچن

بەپێی راپۆرتێک کە لێکۆلینەوە لەسەر ٥٨.٤٩٧ جۆری دار کراوە لە جیهاندا، یەک لەسەر سێی دارەکانی جیهان بەرەو لەناوچوون دەچن و گۆڕینی کەشوهەواش کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر دارستانەکان دروست کردووە.

بە پێی راپۆرتی Botanical Garden Conservation International (BGCI) ١٧.٥٠٠ جۆری دار لەناودەچن. لە راپۆرتەکەدا باسی ئەوەش دەکرێت کە لەسەدا ٧ی دارەکان لەناودەچن.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە زیاتر مەترسی لەسەر مانۆلیا، بەڕوو، سپیدار و ئابانۆزان هەیە.

بە گشتی ١٤٢ جۆری دار بە تەواوی لە جیهاندا لەناوچوون و لە ئێستادا مەترسی لەناوچوون لەسەر ٤٤٠ جۆری دیکە هەیە.

لە راپۆرتەکەدا بڕینا دارەکان و لەناوبردنی دارستانەکان وەک مەترسیەکی زۆر گەورە لەسەر جیهان لەقەڵەمدراوە.