یەکێتی ئەوروپا: قسەکانی ئەردۆغان قبوڵ ناکرێن

جۆپیس بۆڕیل نوێنەری بالای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ناڕەزایی لەبەرانبەر سووکایەتیەکانی تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک لەبەرانبەر ئیمانوێڵ ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا پیشاندا.

بۆڕیل لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە قسەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک قبوڵ ناکرێت.

بۆڕیل وتی، "قسەکانی سەرۆککۆماری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەبەرانبەر سەرۆککۆمار ئیمانوێڵ ماکرۆن قبوڵ ناکرێن."

نوێنەری بالای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بانگەوازی ئاڕاستەی تورکیا کرد و وتی، کۆتایی بە هەڵوێست و لێدوانە مەترسیدارەکانی بهێنێت.

فەڕەنسا ناڕەزایی دەربڕی

١٦ی تشرینی یەکەم مامۆستایەکی فەڕەنسی سەری لە لاشەی جیاکرایەوە و کوژرا و بەرپرسانی تورکیش بە تایبەتی ئەردۆغان ئەوەیان بەکارهێنا و لەبەرئەوەی شەرمەزار نەکرابوو، چەندین جار لێدوانی تێکدەرانەیاندا و ئەردۆگان وتبووی' پێوستە ماکرۆن چارەسەری مێشکی وەربگرێت'.

ئەو لیدوانەش ڕێگای بۆ قەیرانێک لەنێوان هەردوو وڵاتدا کردەوە. سەرۆککۆماری فەڕەنسا رایگەیاند کە ئەو سووکایەتیە قبوڵ ناکرێت و باڵیۆزی تورکیای لە وڵاتەکەی بانگهێشت کرد.

ژان یوڤیس لە دراین وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش ناڕەزایی بەرانبەر تورکیا پیشاندا.

ف.ق