یەکێتی ئەوروپا لە پارەوە بڕیاری فرۆشتنی چەکی بە بەهای ١٣٨ ملیار یۆرۆ داوە

بەپێی دوایین ئاماری سێرڤسی چالاکیەکانی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەوروپای سەر بە یەکێتی ئەوروپا، وڵاتانی یەکێتیەکە لە پارەوە بڕیاری فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سەربازیان بە بەهای ١٣٨ ملیار یۆرۆ داوە.

بەو پێیە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا لە هەموو وڵاتان زیاتر رێگەیان داوە چەک بە میسر بفرۆشێت. ڕێگا دراوە بە باهی ١٦ ملیار یۆرۆ چەک بە میسر بفرۆشێت. دوای میسر هیندستان دێت کە بڕیار دراوە بە بەهای ٩ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ چەکی پێفرۆشرێت. هەروەها بە بەهای ٨ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ چەکیش بە ئیمارات دەفرۆشرێت.

هەروەها بڕیاردراوە بە بەهای ٧ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن یۆرۆ چەک بە سعودیە و بە ئەمریکاش بە بەهات ٦ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ چەک بفرۆشرێت.

ف.ق