ئەلیف گەنچ ئاکادیمیسیەنی کورد بوو بە کاندیدی پەرلەمانی شاری تۆرۆنتۆ
ئەلیف گەنچ ئاکادیمیسیەن و چالاکوانی کورد لە پارێزگای ئۆنتاریۆی کەنەدا، لە هەڵبژاردنەکانی ٢٧ی شوباتدا وەک بەربژێری پارتی دیموکراتیکی نوێ (NDP) بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرا.
ئەلیف گەنچ ئاکادیمیسیەن و چالاکوانی کورد لە پارێزگای ئۆنتاریۆی کەنەدا، لە هەڵبژاردنەکانی ٢٧ی شوباتدا وەک بەربژێری پارتی دیموکراتیکی نوێ (NDP) بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرا.
ئەلیف گەنچ کە خاوەنی دکتۆرای مرۆڤناسی لە زانکۆی تۆرۆنتۆ و هاوکات هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵەی کوردی کەنەدایە، چالاکانە کار لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات. ئەلیف گەنچ ئاماژەی بەوەکرد، لە ناوچەکەدا ٥٠ بۆ ٦٠ هەزار کەس کورد بوونی هەیە و دەیەوێت هاوکات دەنگی کوردان بێت و لە تێکۆشانی دیموکراسی و هەلی کار لە کەنەدا هاوکار و پشتیوانی گەلەکەی بێت.
"دەمەوێت ببمە دەنگی کوردان"
ئەلیف گەنچ سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هۆکاری خۆکاندیدکردنی بۆ پەرلەمان ڕوونکردەوە: "من کەسێکی ئەکادیمیسیەنم و بەناوی کوردەوە لە ناوەندی کۆمەڵەی کوردی کەنەدا تێکۆشان دەکەم. لەم هەرێمەدا بەهەزاران کورد هەن و کێشەی جددییان هەیە. ئێمە بەهۆی پەنابەری و بێکاری و قەیرانەکانی تر لە دۆخێکی زۆر زەحمەتدا دەژین. بۆیە دەمەوێت یارمەتی گەلی کورد بم، هاتووم ببمە دەنگی ئەوان. هەروەها دەمەوێت هاوکاری چینی کرێکار و بەرگری لە مافەکانی گەلەکەم بکەم."
ئەلیف گەنچ بە ئاماژەدان بەوەی کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوە سیاسییەکانی تورکیە و کوردستان دەکات، جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتەکانی قەیوم و گوشار قبوڵکرا نییە. گەنچ بە ئاماژەدان بەوەی کە دەبێت دان بە مافەکانی گەلی کورددا بنرێت، وتی: "ئێمە دەمانەوێت بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. تا مافی گەلەکەمان بەڕەسمی دانی پێدا نەنرێت، ئاشتی بەدی نایەت. ئەگەر حکومەت ئاشتی دەوێت، دەبێت لەو بارەوە هەنگاوی جدی بنێت."
گەنچ بە ئاماژەدان بەوەی کە متمانەی بە ئەنجامی ئەرێنی هەڵبژاردنەکان هەیە، وتی: "دەنگی کوردان و دانیشتوانی ناوچەکەم دەوێت، چاوەڕێی پشتیوانی هەموو لایەک دەکەم.
ئەلیف گەنچ کێیە؟
ئەلیف گەنچ، کە لە زانکۆی تۆرۆنتۆ خوێندنی دکتۆرای مرۆڤناسی دەخوێنێت، لەسەر بزووتنەوەی ژنانی کورد و تێکۆشانی لە دەرەوەی وڵات کاری ئەکادیمی ئەنجامداوە. گەنچ لە شاری تۆرۆنتۆ لەدایکبووە و گەورە بووە. باوکی خەڵکی ئێلحە و دایکی کاناداییە. لە تەمەنی هەرزەکاریدا چووەتە ناو کۆمەڵە کوردییەکانەوە و بە خەباتی ئازادیی گەلی کورد ئاشنا دەبێت. لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە چالاکانە بەشداری لە کۆمەڵەی کوردیدا کردووە و خەباتی کردووە. لەسەر ناسنامە و شوناسی کورد لە دەرەوەی وڵات و لە بزووتنەوەی ژناندا کارێکی زۆری ئەکادیمی کردووە.