ئەڵمانیا بەردەوامە لە فڕۆشتنی چەک بە تورکیا

حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا وڵامی پرسیارنامەی پارتی چەپی دایەوە و ئاشکرای کرد، لە ساڵی ٢٠٢٠ بە بڕی ٢٢.٩ ملیۆن یۆرۆ چەکی فڕۆشتووەتە تورکیا.

دوای هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا- باکووری سووریا لە ٩ی جووت مانگی ٢٠١٩ حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە ئەوان ئیترچەک نافرۆشنە دەوڵەتی تورکیا. بە پێی ئەوە هتاکو داگیرکاریکە وەک " پێشێلکاری مافی نێونەتەوەیی" دەبینرێت بەردەوامی بکردایەت و پەیمانی فڕۆشتنی چەک جێبەجێ نەکردایەت. بەڵام دوای ماوەیەکی کورد ئاشکرابوو لە٢٠١٩ بڕی ٣١.٩ ملیۆن یۆرۆ چەکیان فڕۆشتووەتە تورکیا.

پارتی چەپی ئەڵمانیا چەند ڕۆژ پیش ئیستا پرسیارنامەی ئاراستەی مەجلیسی فیدڕال کرد. حکومەتی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی مێرکل دانی بەوە داناوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بڕی ٢٢.٩ ملیۆن یۆرۆ چەکیان فڕۆشتووەتە تورکیا.

دەوڵەتی تورک لە هێرشی داگیرکاری عەفریندا تانکی لوپاردی ئەڵمانی بەکارهینرابوو و ئەمە بووە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی ڕای گشتیی.

هەیکۆ ماس وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی ناتوانین بە تەواوی فرۆشتنی چەک بە تورکیا ڕابگرین و بەم شێوەیە ئەم پەیامەی دا کە ئەوام بەردەوامن لە هاوکاری کردنی ڕژیمەکەی ئەردۆغان.

ک-ش