ئەڵمانیا چاودێری لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ چیک و پۆڵەندا توندتر دەکاتەوە
حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، کە چاودێری سەر سنوورەکانیان لەگەڵ پۆڵەندا و چیک توندتر دەکەنەوە.
حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، کە چاودێری سەر سنوورەکانیان لەگەڵ پۆڵەندا و چیک توندتر دەکەنەوە.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا نانسی فیشەر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە لەسەر سنوورەکانیان لەگەڵ وڵاتانی پۆڵەندا و چیک کە دوو سنووری شنگنن خاڵی چاودێری دروست دەکەن. وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە بارەی کاتی دەستپێکردنی ئەو پڕۆژەیە هیچ زانیارییەکی رانەگەیاند و وتی: "بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی باشتر بەرەنگاری بازرگانی بە مرۆڤەوە ببن، چاودێری سنوورەکان توندتر دەکەنەوە.
سەرچاوەکانی نزیک لە حکومەتی ئەڵمانیا رایانگەیاند، رێکارەکان لەمڕۆوە پەیڕەو دەکرێن.
لەو وڵاتەدا کە کێشەی هاتنی پەنابەر و کۆچبەران لەبەرزترین ئاستدایە، بەهۆی لێشاوی پەنابەران لە ساڵی ٢٠١٥ لە سەر سنوورەکانی ویلایەتی باڤاریا لەگەڵ نەمسا خاڵی چاودێری هەمیشەیی دانران.
لەساڵی ٢٠٢٣دا گەیشتنی کۆچبەران بەو وڵاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد، ئەوەش ناڕەزایەتی توندی پارتە راستگرە توندڕەوەکانی وەک ئەی ئێف دی لێکەوتەوە، کە دژی هاتنی پەنابەرانن بۆ ئەڵمانیا. لەئەنجامی ئەو ناڕەزایەتیانە نیگەرانی ئەوە لە ئارادایە کە پارتە میانڕەوەکانیش لە دژی رۆیشتنی پەنابەرانی نوێ بۆ ئەو وڵاتە رێکاری توند بگرنەبەر.
هـ . ب