یەمەن بوو بە یەکەم وڵات کە شەڕی بۆشایی ئاسمانی دەستپێکرد!
ئیسرائیل ڕایگەیاند کە مووشەکێکی یەمەن لە دەرەوەی بەرگەهەوای جیهان تێکشکێنراوە. ئەم هێرشە وەک دۆخێکی نوێ لە مێژووی سەربازی جیهاندا دادەنرێت.
ئیسرائیل ڕایگەیاند کە مووشەکێکی یەمەن لە دەرەوەی بەرگەهەوای جیهان تێکشکێنراوە. ئەم هێرشە وەک دۆخێکی نوێ لە مێژووی سەربازی جیهاندا دادەنرێت.
پێش ئێستا هیچ شەڕێک لە دەرەوەی بەرگەهەوای جیهاندا نەکرابوو وە هیچ موشەکێک لە دەرەوەی بەرگەهەوای جیهان تێک نەشکێنرا بوو.
لە ٣٠ی تشرینی یەکەمدا، حوسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان لە ئەستۆ گرت.
هەروەها ئەم هێرشە لە کاتێک دا کرا کە پێش ئەوە هێرشێکی موشەکی تر لە نێوان ئیسرائیل و یەمەن ئەنجامدرا کە دوورییەکەی دوو هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتر بوو.
ڕاگەیەنرا کە دەولەتی ئیسرائیل لە سایەی سیستەمی پاراستنی ئارۆو2 کە تێکنۆلۆژیاێکی زۆر پێش کەوتووە لە ساڵی ٢٠٠٠ دا بەکارهێنراوە، موشەکی بالستیکی بەناوی کادەر کە لە لایەن سیستەمی شەهاب ٣ی ئێرانەوە بەرهەم هێنراوە، لە دەرەوەی بەرگەهەوای زەوی لەناو برا.
توێژەری گروپی ئۆراسیا گریگۆری بریو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (بەناوی پێشووی تویتەری خۆی) لێدوانێکی دا و وتی: "یەمەن لە مێژوودا بوو بە یەکەم وڵات کە شەڕی بۆشایی ئاسمانی دەستپێکرد".
ڕۆژنامەی هارێتزی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: "ئیدیعا دەکرێت کە (مووشەکەکە) لە دەرەوەی بەرگەهەوای جیهان تێکشکێنراوە".
لە بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی سوپای ئیسرائیلدا ڕاگەیەندرا کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی شوێنپێی ڕێڕەوی مووشەکەکەی گرتووە و "لە گونجاوترین کات و شوێندا" مووشەکەکەی لەناوبردووە.
لە شەڕی حەماس و ئیسرائیلدا، حوسییەکانی یەمەن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشیان کردبووە سەر ئیسرائیل.