ئەمریکا پێش وادەی دیاریکراو هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە

وەزیری بەرگری ئەمریاکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لەوانەیە پێش وادەی دیاریکراو هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تا ١١ی سیپتەمبەری ئەمساڵ هێزەکانی لە ئەفغانستان دەباتە دەرەوە، بەڵام ئەمڕۆ لوید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا باس لە ئەگەری پێشخستنی ئەم پرۆسەیە کرد.

لوید ئستین بە کۆنگرێسی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: ئەگەری ئەوە هەیە کە هێزە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پێش ١١ی سیپتەمبەری ئەمساڵ، ئەفغانستان جێیبهێڵن.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو: تا ئێستا پێنج بنکەی سەربازیی سوپاکەمان لە ئەفغاستان ڕادەستی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە کردووەتەوە و نزیکەی ٢٠٪ی سربازەکانمان لەو وڵاتە کشاندووەتەوە و ١٦٠ باری کەلوپەل و کەرەستەی سەربازییمان لە ئەفغانستان بردوەتە دەرەوە.

ک-ش