ئەمریکا سزای بەسەر روسیادا سەپاند: ١٠ دیپلۆماتکار دیپۆرت دەکاتەوە
بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا و هێرشی ئەلکترونی بۆ سەر پێگە فەرمیەکان، ئەمریکا بەسەر روسیادا سزای سەپاند.
بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا و هێرشی ئەلکترونی بۆ سەر پێگە فەرمیەکان، ئەمریکا بەسەر روسیادا سزای سەپاند.
ئیدارەی جۆ بایدن باسی ئەوەی کرد، لەدژی روسیا سزای ئابوری دەسەپێنێت و ١٠ دیپلۆماتکاری روسی دیپۆرت دەکات.
باسی ئەوەکرا کە بریاری سەپاندنی سزادان بەهۆی دەستوەردانەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا لە ساڵی ٢٠٢٠ و هێرشی ئەلکترونی سەپێنراوە.
بەپێی بریارنامەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا قەدەغەیە کە لەدوای ١٤ی حوزەیرانەوە دەزگا ئابوریەکانی ئەمریکا داوای قەرز لە روسیا بکەن. هەروەها سزا بەسەر ٦ کۆمپانیای تەکنەلۆژیای روسیا سەپێنرا بە بیانوی پشتگیریکردن لە هەوڵەکان بۆ هێرشی ئەلکترونی.
ماریا زاخاروڤا گۆتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وڵامی سزاکانی ئەمریکا دەدەنەوە و باڵیۆزی ئەمریکا لە مۆسکۆ بانگهێشتکراوە.
ف.ق