ئەمریکا: تورکیا لە بەرنامەی فڕۆکەی F35 نەماوە
جاک سولیڤان ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک ئیدی لەناو بەرنامەی فڕۆکەی F35 نەماوە، بەڵام هێشتا لەناو قۆناغی فرۆکەی F16 ماوە.
جاک سولیڤان ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک ئیدی لەناو بەرنامەی فڕۆکەی F35 نەماوە، بەڵام هێشتا لەناو قۆناغی فرۆکەی F16 ماوە.
جاک سولیڤان ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، یاوەری سەردانەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ سەردانی ئەوروپا، لەناو فڕۆکەکەی بایدنەوە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەبارەت بە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بایدن لە گلاسگۆ لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە، لە وەڵامدا ڕایگەیاند: من چاوەڕێم بایدن و ئەردۆغان لە گلاسگۆ چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، ئێستا ناتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە، ئەبێت چاوەڕێ بکەین.
سۆلیڤان سەرنجی خستە سەر چۆنێتی مامەڵەکردنی ئەمریکا لەبەرامبەر داواکاری دەوڵەتی تورک بۆ فڕۆکەی F16 و F35 ڕایگەیاند: وەک دەزانرێت تورکیا لە بەرنامەی فڕۆکەی F35 نەماوە، با باس لە بابەتی بەرنامەی فڕۆکەی F16 بکەین، تورکیا ئێستا لەناو ئەو قۆناغە دایە و لە داهاتووش بەردەوام دەبێت، لە ئێستادا شتێکی جیاوازتر سەبارەت بەم بابەتە بڵێم لە ئارادا نییە.
دوای کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی ڕووسی s400 لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، ئەمریکا بڕیاری فرۆشتن وپێدانی فڕۆکەی f35 ی بە تورکیا هەڵوەشاندەوە.
فڕۆکەی جەنگیی F35ی ئەمریکیی، به گهوههری پیشهسازی تهکنۆلۆژیای سهربازیی و هێزی ئاسمانی ئهمریکا دادەنرێت و تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩، ئەم فڕۆکە جەنگییە ٣٣٥ دانەی لێ دروستکراوە، نرخی تێچووی هەر فڕۆکەیەکیش نزیکەی ٨٩ ملیۆن دۆلارە.
ف.ق