ئەنجومەنی کۆرسیکا 'خۆسەری لە ناو کۆماردا' پەسەندکرد

پێشنیاری جێگیرکردنی کۆرسیکا لە دەستوردا بۆ 'پێگەی خۆسەری لە ناو کۆمارد' لە لایەن ئەنجوومەنی کۆرسیکا بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا.

دەقی دەستورەکە کە پێگەی 'خۆسەری لە ناو کۆماردا' بە کۆریسکا دەبەخشێت، دوێنێ لە لایەن ئەنجومەنی کۆرسیکاوە پەسەندکرا.

پێشتر لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا، ڕێکەوتن لەسەر ئەم بابەتە لە نێوان جیراڵد دارمانینی وەزیری ناوخۆی فەرەنسا و هەشت نوێنەری نوێنەرایەتی لایەنە جیاوازەکانی کۆرسیکا کرابوو.

دوای گفتوگۆکان و پێش دەنگدانەکان سەرۆکی لایەنگیری خۆسەری ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری کۆرسیکا گیللەس سیمۆنی وتی 'ساتێکی دیموکراسی زۆر بەهێزە'.

جیراڵد دارمانین داوای لە گیللەس سیمۆنی کرد و وتی: " لە دەرەوەی بنەماڵەی ئۆتۆنۆمیپارێز و نەتەوەپەرستی کۆرسیکای، پێویستە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەناو ئەنجومەنی هەرێمدا هەبێت."