ئوستراڵییەکان لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان هەوڵەکانیان خستەگەڕ

ئوستراڵییەکان پشتگیریان لەکەمپەینی جیهانی بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی.

لە شاری سیدنی ئوستراڵیا، پەرلەمانتاران و سیناتۆرەکان و خەڵکێکی زۆر پشتیوانیان لەو کەمپینە کرد کە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد دەستیپێکردووە.  بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتاران و نوێنەری ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە بوون.  لە کۆبوونەوەکەدا دەقی کەمپینەکە خوێندرایەوە، تیایدا داوا کرا دەستبەجێ کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بهێنرێت و کێشەی کورد چارەسەر بکرێت وهاوکات ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا لیی ڕیانۆن سیناتۆری پێشووی پارتی سەوزەکان و ئەبگایل بۆید و کۆبی شێتی پەرلەمانتارانی پارتی سەوزەکان و فیلیپا ڤیتچ سەرۆکی شارەوانی سەوزەکان و بیل کریوس پیاوی ئایینی و چاریشما کالیاندا و ناتهان هاگارتی  وپەرلەمانتارانی پارتی کرێکاران و سوزان پرایس و ڕەچەڵ ئیڤانس ئەندامانی هاوپەیمانی سۆسیالیستی ئامادەبوون.  دوای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ئەبگایل بۆید، کۆبی شێتی، لی ڕیانۆن، سوزان پرایس، ڕاچەڵ ئیڤانس و کاریشما کالییاندا قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد. شێتی: نیشانەی هیوایە  

کۆبی شێتی وتی، "تێکۆشانی ئازادی (عەبدوڵڵا ئۆجالان) تێکۆشانێکی زۆر گرنگە، بۆیە دەبێت وەک نیشانەی هیوای گەلی کورد سەیری بکەین، دەمانەوێت حکومەتی تورکیا ئازادی بکات و گەلی کورد چارەنووسی خۆی دیاری بکات".

ڕهانۆن: ئێمە بەشێکین لە تەڤگەرێکی جیهانی

  لی ڕهانۆن وتی "ئێمە بەشێکین لەو تەڤگەرە جیهانییەی کە داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان کردوو، ئەم بابەتە بەتەواوی گرینگە، هەروەها بۆ تەندروستی ئەویش گرینگە، ماوەی 24 ساڵە زیندانە، دوایین جار ڕێگە نەدرا بنەماڵە و پارێزەرەکەی بیبینن، ئەمە زۆر هەڵەیە. لە ڕاستیدا ئەمە پێچەوانەی یاسایە، لە هەمان کاتەدا ئۆجالان ڕۆڵێکی گرینگی بۆ ئاشتی و دادپەروەری گەلی کورد گێڕاوە، ئەڵبەت نەک تەنیا بۆ گەلی کورد، ئێمە دەتوانین ئاشتی و دادپەروەری لەم هەرێمەدا بخوڵقێنین. هەروەها ئێمە ژیانی مرۆڤەکان ڕزگار دەکەین.با لەبیرمان نەچێت، لەم ساڵانەی دواییدا لەم هەرێمە زیاتر لە 40 هەزار کورد کوژراون، ئەمە دۆخێکی قبوڵکراو نییە، بۆیە ئێمە لێرەین. لە چوارلای جیهانەوە، داوای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەن، ئێمەیش لەگەڵیانین."

  پرایس: کاتی ئەوە هاتووە ئازاد بکرێت

 سوزان پرایس وتی، "من ئەندامی هاوپەیمانی سۆسیالیستم و دۆستی گەلی کوردم، ئەمڕۆ لێرەم بۆ پشتگیریکردنی ئەو کەمپەینە نێونەتەوەییەی کە بۆ ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە ماوەی ٢٤ساڵەلەزینداندایە دەستیپێکردووە. لەم ساڵانەی دواییدا لە ژێر گۆشەگیرییەکی قورسدایە. بۆ ئەوەی کورد ببێتە خاون چارەسەرییەکی دادپەروەرانە و ئاشتیانە، پێویستە ڕێگەی پێبدرێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و کاتی ئەوەیە ئازاد بکرێت."

ئڤانس: گۆشەگیری ئەشکەنجەدانە

ڕاچل ئڤانس لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان وتی، 'ماندێلا سەدەی بیست و یەکەمە' و درێژەی بە قسەکانیدا و وتی: "ئەو تیرۆریست نییە، ئازادیخوازە. بۆ ئەوەی حکومەتی تورکیا ئۆجالان ئازاد بکات ئێمە لێرەین. سێ ساڵە گۆشەگیرە و ئەمەش جۆرێکە لە ئەشکەنجەدان، لەبەر ئەوەی ئێمە لێرەوە بتوانین پەیامەکەمان بگەیەنینە پەرلەمانی گەلەر لە باشووری نوێ ، دەبێت حکومەتی ئوسترالیا بۆئازادکردنی ئۆجالان فشار بخاتە سەر تورکیا ”.

  کالییاندا: ئێمە لەگەڵ گەلی کوردداین

  چارشما کالیاندا وتی "من پەرلەمانتاری لیڤەرپوولم و لەگەڵ کۆمەڵەی کورد لە سیدنیم".  کالیاندا باسی ئەوەیکرد، کە هاتووە بۆ گوێگرتن لە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ڕایگەیاند، کە دۆخێکی زۆر سەختە کە ماوەی سێ ساڵە پەیوەندییەکانی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا بڕێندراوە.

 کالیاندا وتی "بۆیە لە دۆخێکی وەهادا دەتوانین داوا لە مافی مرۆڤ و دادپەروەری بکەین، بۆ هەموو لاێک ئەنجامێکی باشی دەبێت".  ڤیکی سنتاس: پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر لاببرێت

 لە فاکەڵتی داد و یاسای سیدنی، دکتۆر ڤیکی سنتاس بە پەیامێکی ڤیدیۆیی پشتگیری خۆی بۆ ئەو کەمپینەکە دەربڕی.

 سنتاس ڕایگەیاند کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە لەژێر شەرت ومەرج وگۆشەگیری قورسدا لە دەرەوەی یاسا لەگەڵیدا مامەڵەدەکرێت و بەبیری هێنایەوە کە لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا هیچ زانیارییەک لە لایەن بەڕێزیانەوە نادرێت.

ڤیکی سنتاس وتی، "ئەو نووسینانەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لە زینداندا نووسیویەتی، لە ناوەندی خواستە سیاسییەکانی کوردان جێهای خۆی هەیە و ڕێگە نیشاندەرە بۆ کورد زیاتر لەوەی بیر بە دروستکردنی دەوڵەت بکاتەوە لە بیری پێشخستنی دیموکراسیدا بێت". 

سنتاس باسی لەوەشکرد، ئەمشێوە ڕەفتارە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و داوایکرد پەکەکە لە لیستی تیرۆردا دربهێندرێت هەروەها پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ ئەم مەبەستە هەنگاو بنێت.