ئیدریس دبی کە بە کودەتا لە وڵاتی چاد بووە سەرۆک کۆمار کوژرا

ئیدریس دبی کە ٣٠ ساڵە وڵاتی چاد بەڕێوەدەبات، دوای رۆژێک کە بۆ شەشەم جار بووەوە بە سەرۆک کۆمار، کوژرا.

دبی بە ئەنجامە فەرمیەکانی هەڵبژاردن ١٩ نیسان جارێکی دیکە بووەوە سەرۆک کۆماری چاک و چاوەڕێی دەکرد بۆ شەشەم جار وڵات بەڕێوە ببات کە ٧٩،٣٢ دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

بەڵام دوای رۆژێک لە هەڵبژاردنی، کە ٣٠ ساڵ لەسەر دەسەڵات بوو، کوژرا.

سوپای چاد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، دبی کوژراوە.

دبی کە تەمەنی ٦٨ ساڵ بوو، لە ٢ی کانونی یەکەمی ١٩٩٠دا بە پشتگیری فەڕەنسا کودەتای کرد و هاتە سەر دەسەڵات.

ف.ق