ئیسرائیل: بەلایەنی کەمەوە شەڕ بۆ ماوەی ٧ مانگ بەردەوام دەبێت

سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی ڕەفحی کەرتی غەززە ئۆپراسیۆنەکانی بەرفراوانتر کرد.

وێڕای زیاتربوونی  ناڕەزایەتییەکان، ڕۆژی چوارشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ناوچەی فیلادیلفیا بە درێژای ١٤ کیلۆمەتر خستۆتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە، کە دەکەوێتە سەرسنوری وڵاتی میسر.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دانیل هەگاری وتی، "ڕیڕەوی فیلادیلفیا دەچەی دابینکردنی چەک بوو بۆ حەماس لە کەرتی غەززە."

ئیسرائیل ئەوەی دیارکردووە شەڕ بۆ ماوەی حەوت مانگی دیکە بەردەوام دەبێت.

دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە تانکە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل پەڕینەوە بۆ ناوەندی شارەکە، پێکدادان و بۆردوومانکردن لە کۆڵانەکاندا هاتە ئاراوە. بە گوێرەی داتاکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی سێ هەفتەدا نزیکەی ملیۆنێک فەلەستینی لە ڕەفح هەڵهاتوون بە هۆی شەڕەکانی ئیسرائیل و حەماسەوە.

ناڕازیبوونە نێونەتەوەییەکان

جەزائیر ڕەشنووسێکی پێشکەشی ئەنجوومی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و داوای ئاگربەستیکرد. سەرۆک وەزیرانی چین شی جینفین بانگەوازی بۆ بەستنی کۆنفرانێسیکی بەرفراوانی ئاشی کرد. سەرۆککۆماری میسر عەبدولفتاح سیسی داوایکرد کۆتای بە کۆچبەرکردنی هاوڵاتیانی غەززە بهێنرسەرۆککۆماری میسر عەبدولفتاح سیسی داوایکرد کۆتای بە کۆچبەرکردنی هاوڵاتیانی غەززە بهێنرێت.