ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردەسەر ناوچەیەکی نزیکی شام

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی حکومەتی سووریا ، سانا، فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل ناوچەیەکی دەورووبەری شامی بۆردومانکردووە.

ئاژانسی هەواڵی سانا سەر بە حکومەتی دیمەشق بڵاویکردەوە، بەرگری ئاسمانی سوپای دیمەشق لە نیوەشەوی ڕابردوودا ڕووبەڕووی هێرشی ئیسرائیل بووەتەوە و چەند خاڵێکی بۆردومان کراوە و چەندین مووشەکی بەرکەوتووە.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە سانای وتووە، هێرشە ئاسمانییەکە لە بەرزاییەکانی جۆلانی خاکی لوبنانەوە ئەنجامدراوە کە چەند خاڵێکی سەربازی لە دەوروبەری دیمەشق کردووەتە ئامانج، بەڵام سیستمی بەرگریی ئاسمانیی دیمەشق وەڵامی هەندێک لە مووشەکەکانی داوەتەوە.

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە کەناڵی “الحررە”ی ڕاگەیاندووە، هیرشەکان چەند شوێنێکی نزیک شامیان کردۆتە ئامانج کە بەهۆیانەوە عەمبارێکی چەک و تەقەمەنی کە سەر بە چەکدارانی سەر بە ئێرانیە، بە دیاریکراوی حزبوڵڵای لوبنان، بە تەواوی لەناوبراوە لە نێوان ناوچەی جەمرایا و دیماس.

ک-ش