ئیسرائیل موشەکبارانی بنکە سەربازییەکانی سوریایی کرد
ئیسرائیل مووشەک بارانی دوو بنکەی سەربازی حکومەتی شامی لە هەرێمی دەرعای سوریا کرد.
ئیسرائیل مووشەک بارانی دوو بنکەی سەربازی حکومەتی شامی لە هەرێمی دەرعای سوریا کرد.
ناوەندی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا (SOHR)ڕایگەیاند سوپای ئیسرائیل بنەکەیەکی هێزی ئاسمانی و بنکەیەکی سەربازی دیکەی هێزەکانی حکومەتی شامی بە موشەک بۆردوودامانکردووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەداوە ئەو بنکە سەربازییانە کە بە ئامانج گیراون لە دەوروبەری تل جابییە و تل ئوم حۆرانی ڕۆژئاوای دەرعان.
هەر لە ڕاگەیانداوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە سیستەمی بەرگری سوریا بەرپەرچی هێرشەکانی داوەتەوە.
دەربارەی زەرە و زیانی هێرشەکە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.