ئیتیان لێساج: هێرشی سەر میدیایی کوردی نا یاساییە، بەڵام سیاسیە

پارێزەر ئیتیان لێساج باسی لە نیگەرانییەکانی خۆیکرد دەربارەی هێرشەکانی سەر میدیایی کوردی و وتی: " هێرشی پۆلیسەکان لە دژیی دەزگایی میدیایی، کە هەموو کەسێک دەتوانێت بە شێوەیەیی ئازاد تێیدا خۆی دەربڕێت، لە ڕووی یاسایی و دیموکراسییەوە جێگەیی نیگەرانییە."

هێرشی پۆلیسی بەلجیکا لە دژی میدیایی کوردی

تابێت لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەی هەڵوێستی ناڕازیبوون لە بەرامبەر هەڵکوتانەسەری ستۆدیۆکانی مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی زیاتردەبێت، کە لە لایەن پۆلیسی فیدراڵی بەلجیکا و لەسەر داوای پۆلیسی فەرەنسا ئەم هێرشانە ئەنجامدرا. لەو بارەیەوە یاریدەدری سەرۆکی گشتی پارێزەرانی بێسنوور و پارێزەری نوسینگەیی پاریس ئیتیان لێساج بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

'ئۆپەراسیۆنێکی سیاسیە'

ئیتیان لێساج باسی لەوەکرد هێرشەکانی سەر مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی لە چوارچێوەی هەوڵدانی سیاسە و وتی: "ناوەڕۆک و وردەکاری دۆسیەکە نازانم، پارێزەری دۆسیەکە نیم بەڵام بەڵام دەتوانم بڵێم ئەمە جاری یەکەم نیە لە بەلجیکا لە دژی دەزگایی میدیایی کوردی هێرش بکرێت. لە هەمان شێوەی ئەم هێرشە، لە ساڵی ٢٠١٠شدا هێرش کرایە سەر میدیایی کوردی لە بەلجیکا. وێڕایی هەموو ڕەهەندەکانی ئەم هێرشە، دەتوانین بڵێین ئەمە هێرش و هەوڵدانێکی سیاسیە."

ئیتیان لێساج ئەوەیشی دەستنیشانکرد هێرشەکان لەسەر داوای پۆلیسی فەرەنسا ئەنجامدراوە و وتی: "لەنێوان دەوڵەتی فەرەنسا و بەلجیکادا ڕێکەوتنی دوولایەنە هەیە. پێویستە میدیایی کوردی لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا هەنگاوی پێویست بنێت."

'ئەوەی پۆلیس ئەنجامیدا، کارێکی نایاساییە'

پارێزەر ئیتیان لێساج سەرەنجی خستە سەر هەوڵدانی پۆلیسی بەلجیکا و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: " کاری پۆلیسەکان لەکاتی پشکنینەکاندا نایاساییە و هەروەها جێگەی سەرسورمانیشە. بۆیە شەرمەزارکردنی ئەم لێگەڕینانەی پۆلیسی بەلجیکا زۆر گرنگە. بۆ کۆتایهێنان بەم لێپرسینانەوەی پۆلیس، پێوستە سەردانی دەزگاکانی بەلجیکا بکرێت."

'ئەم هێرشە زەرەردانە لە دیموکراسی و یاسا'

ئیتیان لێساج باسی لەنیگەرانی خۆی لەبەرامبەر ئەم هێرشانە دەربڕی و وتی: "زۆر نیگەرانم لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە بۆ سەر دەزگایی میدیایی، کە هەموو کەسێک بە شێوەیەکی ئازاد خۆی دەربڕێت. هەڵکوتانەسەر و هێرش لەدژی چاپەمەنی و تەلەفیزیۆن زۆر بەکەمی و ناوە ناوە ڕوودەدەن. بۆیە ئەم هێرشە جێگەی سەرسوڕمانە و زەرەری گەیاندنە لە دیموکراسی و یاسا."

'فەرەنسا لەبری ئەوەی مافی مرۆڤ بپارێزێت، هاوپەیمانی سەربازی هەڵدەبژێرێت'

پارێزەری نوسینگەی پاریس ئیتیان لێساج باسی لەوەکرد نزیکایەتی و مامەڵەی ئەم دواییانەی فەرەنسا لە دژیی کورد گوماناوییە و نیگەرانی لێدەکەوێتەوە و وتی: " هەڵوێستی فەرەنسا و وڵاتانی ئەوروپی لە دژیی کوردان جێگەی نیگەرانییە. دەوڵەتی فەرەنسا لەبری ئەوەی پارێزەری مافی مرۆڤ بێت، بژاردەی پەیوەندی دیبلۆماسی هەڵدەبژێرێت. ڕوونە ئەم بژاردەیە لە چوارچێوەی ناتۆدا جێبەجێدەکات کە خاوەنی هاوپەیمانێتیەکەیی بەرفراوانی سەربازییە."