یەژەکە- بەلژیکا لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند؛ "لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد'، بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئەوروپا) هەڵمەتێکی بەناوی " تیشکی خۆر" دەستپێکرد. ئێمە وەک یەژەکە- بەلژیکا خاوەنداری خۆمان بۆ هەڵمەتەکە ڕادەگەیەنین و بانگەوازی لە هەموو گەلەکەمان دەکەین بە بەشداربوونیان هەڵمەتەکە بە بەهێزتر بکەن.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئێمە وەک ژن پێکەوە بەهێزترین. ئێمە لە دەوری پارادایمی کۆمەڵگەی ئازادیخوازی ژنان لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ یەکدەگرین و لە سیستەمی دەسەڵاتداری پیاو کە خەریکی کوشتنی ژنان و کۆمەڵگایە لێپرسینەوە دەکەین.
ئێمە لە دەوری تێکۆشانی ژنان یەکدەگرین و دەڵێین زوڵم ئیتر'بەسە'. ئێمە گۆشەگیری ڕەها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دەشکێنین و پێکەوە ئازادی جەستەیی بەڕێزیان مسۆگەر دەکەین.
هەروەها ڕایدەگەیەنین بەشداری هەڵمەتی 'تیشکی خۆر' کە لەلایەن تەژەکە ئەوروپاوە دەستیپێکردووە دەبین و لە یەکەمی کانوونی دووەم لە بەلژیکا دەست بە چالاکییەکانمان دەکەین.
داوا لە گەلی کورد و بە تایبەت دۆستانیان و هەموو ژنان دەکەین کە دەنگی خۆیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرز بکەنەوە و بە هێزەوە بەشداری ڕێپێوانی مەزنی ١٦ی مانگ بن. بە باوەڕ و ئیرادەمان بەڵێنمان نوێ دەکەینەوە و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین."