ڕۆژنامەنووسی کورد ئەحمەد ئازاد چاگان لە سویسرا لە ژێر هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەدایە
ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کورد ئەحمەد ئازاد چەگان کە لە سویسرا داوای مافی پەنابەری کردبوو، بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەی بۆ تورکیا دەستبەسەر کرا.
ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کورد ئەحمەد ئازاد چەگان کە لە سویسرا داوای مافی پەنابەری کردبوو، بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەی بۆ تورکیا دەستبەسەر کرا.
ڕۆژنامەنووس ئەحمەد ئازاد چاگان لەبەر ئەوی کە مەترسی لەسەر ژیانی هەبوو ناچار بوو بچێتە ئەورپا.
بەڵام دەسەڵاتدارانی سویسرا سەرەرای داوای پەنابەری بڕیاریاندا ڕۆژنامەنووس چاگان دیپۆرت بکەن بۆ تورکیا. ئەم بڕیارە ژیانی چاگان دەخاتە مەترسییەوە.
لە بەرامبەر بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی چاگان زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
لە تۆری میدیایی تویتەر کەمپینێک دژ بە بڕیاری دیپۆرت کردنەوەی چاگان لە سویسرا دەستی پێکرد.
چالاکوانان کە بە پۆست و تاگی جۆراوجۆر پشتیوانی لە چاگان دەکەن، دەیانەوێت ژیان و ئازادی چاگان مسۆگەر بکرێت.