زیادبوونی پێکدادانی چەکداری لە جیهاندا
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندێکی نەرویجی لە ساڵی ١٩٤٦ەوە زۆرترین شەڕ و پێکدانانی چەکداری لە ساڵی ٢٠٢٣دا ڕوویداوە.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندێکی نەرویجی لە ساڵی ١٩٤٦ەوە زۆرترین شەڕ و پێکدانانی چەکداری لە ساڵی ٢٠٢٣دا ڕوویداوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئینستیتیوی لێکۆڵینەوەی ئاشتی ئۆسلۆ لە ناو ساڵی ٢٠٢٣دا ٥٩ ململانێی چەکداری ڕوویداوە و لە ژمارەیەش ٢٨یان لە ئەفریقادا ڕوویانداوە. بەڵام ئەو وڵاتانەی کە شەڕییان تێدا دروستبووە لە ٣٩ وڵاتەوە کەمبووەتەوە بۆ ٣٤ وڵات.
سیری ئاس ڕوستاد کە یەکێکە لە ئامادەکارانی ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەدا لە دوای شەڕی ساردەوە لە سەرانسەری جیهاندا هیچ کاتێک وەک ئێستا پێکدادانی سەربازی ڕووینەداوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا زۆربوونی پێکدادانە چەکدارییەکانی گەڕاندووەتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی چەتەکانی داعش لە ئاسیا، ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.