زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئەفغانی بە ناچاری پاکستان بەجێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە

هەزاران کۆچبەری ئەفغانی لە پاکستان بەهۆی هەڕەشەی گەڕاندنەوە لەلایەن حکومەتی پاکستانەوە دەستیان کرد بە جێهێشتنی ئەو وڵاتەکرد.

پاکستان هۆشداری دابوو یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار پەنابەری ئەفغانی لە وڵاتەکەیدایە، هەتا ١ی ئەم مانگە وڵاتەکەیان بەجێنەهێڵن، بەپێچەوانەوە بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیر بکرێن، دوایی بۆ ئەفغانستان دیپۆرت دەکرێنەوە.

حکومەتی تاڵیبان لە کابول ئەم سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی بە "سزادان" ناوبرد و شەرمەزاری کرد.

بە گوتەی دەسەڵاتداران، هەزاران پەنابەری ئەفغانی لە دەروازەی سنووری تۆرهام تێپەریون و بە ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر بەرەو سنوورەکە دەڕۆن. دەوترێت ئەم ژمارەیە لە زیادبووندایە.

بەپێی ڕاگەیاندنی دەروازەی سنووری تۆرهام، زیاتر لە ١٠هەزار پەنابەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسنور تێپەڕیون.

باس لەوەش کراوە کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کۆچبەری ئەفغانی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.