ئاماری قوربانیانی ئاگرەکەی یۆنان تا دێت زیاد دەکات

ئاماری قوربانیانی ئاگرەکەی وڵاتی یۆنان کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردەوامە، رووی لە زیادبوون کردووە. هەتا ئێستا لانیکەم ۸۱ کەس بەهۆی ئەو ئاگرەوە گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی یۆنان ستاڤرولا مالیری ڕایگەیاند، تا ئێستا لەلایەن تیمەکانیانەوە تەرمی ۸۱ کەس دۆزراونەتەوە.

مالیری راشیگەیاند، ٤ لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، گەشتیاری بیانین و بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتانی تەرمەکانیانەوە، ناتوانرێت بە ئاسانی ناسنامەکانیان ئاشکرا بکرێت.

مالیرۆ ئاماژەى بەوەشکرد، هەندێک لەو کەسانەی کە ونبوون، دەکرێت لەناو ئەو تەرمانەدا بن کە ناسنامەکانیان ناناسرێتەوە.

بەپێى ئەو زانیارییانەى لەبارەى ناسنامەى ئەو کەسانەى لە بەری رۆژهەڵات و دەورووبەرى ئەسیناى پایەتەختى یونان گیانیان لە دەستداوە، یەکێکیان خەڵکی ئیرلەندا، یەکێکی تریان خەڵکی پۆڵۆنیا و ئەوی تریشیان خەڵکی بەلجیکایە.

پاش ئاگرکەوتنەوەکەی ساڵی ۲۰۰۹ لە ئوستورالیا، ئەم ئاگرکەوتنەوەیەی ئەسینا و دەوروبەری بە گەورەترین ئاگرکەوتنەوە دادەنرێت لە سەدەی بیستویەکەمدا.

ر.م