ئایا ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین دەشاردرێتەوە؟

لیکۆڵەران لە هۆنگ کۆنگ ئاشکرایان کرد بۆ پێشلێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە پێویستە ئامادەکاری گەورە بکرێت، بەپێی لێکۆڵەران هەژماری نەخۆشانی توشبوو بەو ڤایرۆسە نزیکەی ٤٤ هەزار کەسە.

لێکۆڵەرانی زانکۆی هۆنگ کۆنگ ڕوونیان کردەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی ٨٠ کەس لە چین گیان لەدەستداوە و ئەمەش بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە.

دەسەڵاتدارانی چینیش ئاشکرایانکرد، ٢هەزارو ٧٤٤ نەخۆش هەیە، لە ٢٤ کاتژمێردا ژمارەی نەخۆشە گومانلێکراوەکان ٦ هەزار زیادی کردووە.

گابریل لەونگ لێکۆڵەر لە زانکۆی هۆنگ کۆنگ ڕایگەیاندووە، کە پێویستە ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بەپێی لێکۆڵەرانی ئەو زانکۆیە، ژمارەی توشبووانی ئەو ڤایرۆسە لە چین نزیکەی ٤٤ هەزار کەسە.

ئەم لێکۆڵەرە دەستنیشانی کردووە، لەماوەی ٦ڕۆژدا لەوانەیە ژمارەی تووشبوان بگاتە دووهێندە، لەمانگی نیسان و گوڵانیش ڕێژەکە بگاتە ئاستی هەرەبڵند.

کۆمسیۆنی تەندروستی نەتەوەیی چین ڕایگەیاندبوو کە ئەم ڤایرۆسە دەتوانێت دوو هەفتە خۆی بشارێتەوە بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی دەرکەوێت، وە ئەم ڤایرۆسە دەتوانێت بڵاو ببێتەوە.