ئه‌مه‌ریكا هاریكارییه‌ داراییه‌كانی بۆ فه‌ڵه‌ستین ڕاگرت

حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌و هاریكارییه‌ داراییه‌ی كه‌ ده‌یاندا به‌ گه‌لی فه‌له‌ستین له‌مه‌ودوا نایده‌ن.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، واشنتۆن هاریكارییه‌كانی بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌بڕێت كه‌ به‌ به‌های ٢٠٠ ملیۆن دۆلار ده‌یدا به‌و وه‌ڵاته‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ پشتی به‌ لێدوانی كاربه‌ده‌ستێكی پله‌به‌رزی ئه‌مه‌ریكا به‌ستووه كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكات، ئه‌و كۆمه‌كه‌ ده‌درێته‌ پڕۆژه‌ی دیكه‌ كه‌ به‌ پڕۆژه‌ی «زۆر گرینگ» داده‌نرێن له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا. 

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش ئه‌و هاریكارییه‌ی ڕاگرت كه‌ به‌بڕی ١٢٥ ملیۆن دۆلار ده‌درایه‌ په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستین.

s.m