ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ تاووتوێ كردنی دۆخی سووریا كۆده‌بێته‌وه
بڕیاره له‌سه‌ر داوای سوێد و كوه‌یت، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌یرانی مرۆیی سووریا كۆببێته‌وه.
بڕیاره له‌سه‌ر داوای سوێد و كوه‌یت، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌یرانی مرۆیی سووریا كۆببێته‌وه.
باڵیۆزی سوێد له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئۆلۆف سكۆگ ڕایگه‌یاند؛ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه ترسناكه‌كانی شه‌ڕی سووریا و قه‌یرانی مرۆیی داوایان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه به‌په‌له كۆببێته‌وه. له‌و بواره‌شدا كوه‌یت پشتگیری سوێد ده‌كات.
سكۆگ ڕایگه‌یاند؛ به‌گومانین له شه‌ڕ به تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێرشی هاوڵاتیانی سیڤیل و خانووی هاوڵاتیان و نه‌خۆشخانه‌كان كراوه.
٥ خاڵی ئاگربه‌ستی مرۆیی كاتی كه ڕێكخه‌ری هاریكاریی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مارك لۆوكۆك خستبوویه ڕۆژه‌ڤه‌وه، له لایه‌ن سوێد و كوه‌یت وه‌ك پێشنیاز پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرا، به‌ڵام ڕووسیا ئه‌و پێشنیازه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ڤیتۆی كرد.
به‌ر له دانیشتنه داخراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌رباره‌ی بارودۆخی مرۆیی له سووریا ڕوونكردنه‌وه بدرێته وه‌ڵاتانی ئه‌ندام.
ش. م