ئیتالیا و ئەڵمانیا لەسەر پرسی پەنابەران ڕێککەوتن

حکومەتی ئیتالیا کە بە هەڵوێستی تووند لە دژی پەنابەران بەناوبانگە ڕایگەیاند کە هێندەی نەماوە بە تەواوەتیی لەگەڵ ئەڵمانیا، لەسەر پرسی پەنابەران ڕێکبکەون.

سەرۆکی لیگای باکوور کە لە ڕاستڕەوە تووندڕەوەکانن، لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکومەتی هاوپەیمانی ماتیۆ سالڤینی ئیتاڵی جەختیان لەوە کردەوە کە هێندەی نەماوە لەگەڵ ئەڵمانیا لەسەر پرسی پەنابەران ڕێکبکەون. سالڤینی وتی "لەگەڵ ڕێککەوتننامەی گەڕاندنەوەی پەنابەران لەسەر سنوور بۆ ولاتەکانیان، پەیماننامەیەکی تریش ئامادە دەکەین."

پاش دیداری نێوان سالڤینی و سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان کە دژ بە پەنابەرانە، سالڤینی لە میلانۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی سازدا و تێیدا ڕایگەیاند "داوا لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپا دەکەین کە چیتر پەنابەر وەرنەگرن."

لێدوانێکی تر کە سەرنجی سالڤینی ڕاکێشابوو، لێدوانی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆرست سێهۆفر بوو کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لەگەڵ سالڤینی دانیشتنی سازکردبوو.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لەو لێدوانەیدا وتبووی "ئیتالیا دەیەوێت لە بەرامبەر هەر پەنابەرێک کە لە سنوری نێوان ئەڵمانیا و نەمسا دەرباز بووە و گەڕێندراوەتەوە، پەنابەرێکی خۆی بنێرێتە ئەڵمانیا."

حکومەتی ئیتالیا دەیەوێت، لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی هەر پەنابەرێک کە گەڕێندراوەتەوە بۆ وڵاتەکەی، پەنابەرێک لەوانەی کە لە دەریا سپی ڕزگارکراون، بدات بە ئەڵمانیا."

ک-ش