ئیسرائیل دەستی کردووە بە لەناوبردنی تونێلەکانی حیزبوڵای لوبنان

سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی ئۆپراسیونێکی سەربازیی بۆ لەناوبردنی تۆنیلەکانی حیزبوڵای لوبنانی لە سنورەکانی باکووری ئەو وڵاتە ڕاگەیاند. ئیسرائیل رایگەیاندووە کە حیزبۆلای لوبنان لەرێگەی ئەو تونێلانەوە خۆی دەگەێنێتە ناوخاکی ئیسرائیل .

هەواڵنێری ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستپێکردنی ئۆپەراسیونێکی سەربازیی بۆ لەناوبردنی تۆنیلەکانی حیزبوڵای لوبنان لە سنوورەکانی باکووری وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئیسرائیلدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەو ئۆپەراسیونە لەناو سنوورەکانی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت و ئێسرائیل ناچێتە ناو خاکی لوبنان.

سوپای ئیسرائیل ئەو ئۆپەراسیونەی بە قەڵغانی باکوورناولێناوە وژمارەی هێزە سەربازییەکانی لە سەرتاسەری باکووری ئەو وڵاتە زۆرتر کردووە.

میدیاکانی ئیسرائیل هاوکات لەگەل دیداری نەتانیاهوو و پۆمپئۆ ڕایانگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە ئەمریکا کردووە کە بە بەرپرسانی لوبنانی ڕابگەێنێت کە" یان حیزبوڵا کۆنتڕۆڵ دەکەن یان ئیسرائیل ئەم کارە دەکات".

ک٠ش