ئیسرائیل ۸۰۰ کڵاوسپی سووریای گەڕاندەوە بۆ ئوردۆن

ڕێکخراوی هاوکاریی مرۆیی ناسراو بە کڵاوسپیەکان 'وایت هێلمەیت'، کە لە سووریا، لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکاندا، کار دەکەن، ۸۰۰ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە، لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە گوازرانەوە بۆ ئوردوون.

بە گوێرەی زانیاریەکانی سوپای ئیسرائیل، پاش ئەوەی کە هێزەکانی ڕژێمی سووریا بەرەو باشووری ئەو وڵاتە جووڵەیان کردووە، ئەندامانی ڕێکخراوی کڵاوسپیەکان، لەو شوێنانەی کاریان دەکرد گوازراونەتەوە. ڕاشگەیەندراوە کە ئەو ئۆپراسیۆنی گواستنەوەیە، لەسەر داوای ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا ئەنجام دراوە.

ئاشکراشکراوە کە بەرپرسانی ئوردوون، ئەو کڵاوسپییانە دەنێرنە وڵاتانی وەک ئەڵمانیا و کەنەدا و بەریتانیا.

ئەو ڕێکخراوە، بە ڕێکخراوی کڵاوسپیەکان دەناسرێت. بە تایبەتیی بە پسپۆڕیی خۆیان بۆ ڕزگاکردن و دەرهێنانی ئەو کەسانەی کە لەژێر بینا و خانووە ڕووخاوەکاندا مابوون، دەناسران. کڵاوسپیەکان، لەو ناوچانەدا کاریان دەکرد، کە لەژێر دەستی گروپە چەکدارەکان  و ئەو گروپانەی کە تاوانی قوورسی شەڕ ئەنجام دەدەن. بە گوێرەی زانیاریەکانی سوپای ئیسرائیل، ئەو کڵاوسپیانە لەژێر هەڕەشەی دەستگیرکردن و کوشتندان.

لەسەر ئەو بابەتە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند "ئیسرائیل هێشتا خاوەنی ئەو سیاسەتەیە کە بەشداری لە شەڕی سووریادا نەکات. بەرپرسیارێتیی ئەو شەڕەشی کە لە سووریا هاتووەتە ئاراوە و بەردەوامە، لە ئەستۆی ڕژیمی سووریایە.

ک-ش