ئێف بی ئای هوشداری دایە ڕووسیا لە هەڵبژرادنەکانی داهاتووی ئەمریکا

پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا هۆشداری لە بڵاوبونەوەی خێرای توندوتیژی لەو وڵاتەو دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە زیادبوونی ڕووبەڕووبوونەوە توندوتیژیەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە سەروبەندی نزیکبوونەوە لە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە تەنها ٥٠ ڕۆژی ماوە.

کریستۆفەر ڕای، بەڕێوبەری ئێف بی ئای لە میانی وتەیەکیدا لە بەردەم کۆنگرێس رایگەیاند، دەزگاکەی چاودێری پێکدادانە قورسەکان دەکات لەسەر شەقامەکان کە لەنێوان گروپەکان ڕوودەدات، دووپاتیشیکردەوە کە هەندێک ڕاستڕەوی توندڕەو لەنێو خۆپیشاندەراندا هەن کە ڕەگەزپەرستی لە وڵات پەرە پێدەدەن، هەر ئەوەش ڕێژەی کوشتنەکانی زیادکردووە.

لە دێژەی قسەکانیدا هۆشداری ڕوسیاشیدا کە دەستوەردان بکات لە هەڵبژاردنەکان بەتایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە پاڵێوراوی دیموکراتەکان لاواز بکات، وتیشی ڕوسیا هەوڵەکانی خۆی چڕکردووەتەوە بۆ دروستکردنی چەند دابەشبوونێک لە ئەمریکا کە لە بنەڕەتدا بۆ لاوازکردنی جۆ بایدنە، کە مۆسکۆ وەک بەشێک لە دەزگای دژە ڕوسیای دەیبینێت.

ف.ق