ئەفغانستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٠ هەزار زیندانی ئازا دەکات

حکومەتى ئەفغانستان رایگەیاند، بەهۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەى ١٠ رۆژدا ١٠ هەزار زیندانی ئازاد دەکات.

فەرید حەمیدی داواکاری گشتی ئەفغانستان رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی رێوشوێنەکان بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەى ١٠ رۆژدا ١٠ هەزار زیندانی ئازاد دەکەن.

ئەو بڕیارەی حکومەتى ئەفغانستان زیندانیانى ژن، منداڵ، ئەو کەسانەى نەخۆشیی قورسیان هەیە و کەسانی سەرو تەمەن ٥٥ ساڵ دەگرێتەوە.

سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، ئەو بڕیارانە ئەو کەسانە ناگرێتەوە، کە تاوانیان بەرامبەر بە ئاسایشی نەتەوەیی و نێونەتەوەیى ئەنجامداوە.

ژ.ت