ئەمشەو درێژترین مانگگیرانی ئەم سەدەیە روودەدات

درێژترین مانگگیرانى ئەم سەدەیە ئەمشەو روودەدات. مانگگیرانەکە ماوەی کاتژمێرێک و ٤٣ خولەک بەردەوام دەبێت.

مانگ بەهۆى بەرکەوتنى تیشکى خۆرەوە دەبریسکێتەوە. کاتێک گۆێى زەویى دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگەوە، مانگگیران روو دەدات.

مانگگیرانەکەى ئەمشەو دەبێتە درێژترین مانگگیرانى سەدەى ٢١، چونکە ماوەى مانگگیرانەکە کاتژمێرێک و ٤٢ خولەک و ٥٩ چرکە بەردەوام دەبێت.

دەستپێکردنى مانگگیرانەکە تاوەکو کۆتایهاتنى، بە گشتی ٥ کاتژمێر و ٥٨ خولەک دەخایەنێت، بەڵام مانگگیرانەکە بە شێوەى تەواو، کاتژمێرێک و ٤٢ خولەک و ٥٩ چرکە بەردەوام دەبێت.

ئەمجارە مانگگیرانەکە شێوەى رەنگى سوور دەبێت، چونکە "هەسارەى سوور" واتە مەریخ زۆر لە زەوییەوە نزیک دەبێتەوە. ئەوەش وادەکات رەنگى مانگگیرانەکە سوور بێت. لەبەر ئەوەش بەم مانگگیرانە دەوترێت "مانگگیرانى خوێنى".

مانگگیرانەکە بە کاتى کوردستان لە کاتژمێر ٢٠:١٤ ەوە دەستپێدەکات. مانگگرتنى تەواو لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ دەستپێدەکات و لە کاتژمێر ٢٣:٢١ خولەک مانگگیرانەکە بە تەواوى کامڵ دەبێت. مانگگیرانەکە تاوەکو کاتژمێر ٠٠:١٣ ى رۆژى ٢٨ى تەمووزی ٢٠١٨ بەردەوام دەبێت. تاوەکو کاتژمێر ٠٢:١٢ نیوە مانگگیران بەردەوام دەبێت و هێدى هێدى مانگگیرانەکە بەرەو کۆتایى دەڕوات.

ر.م