ئەورووپا بە هۆی گەرم بوونی هەواوە دەکوڵێت ودەسوتێت

لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا کە ش وهەوا زۆر گەرم بووە .لە زۆربەی هەرێمەکان دارستانەکان دەسوتێن.لە یۆنان بە دەیان کەس گیانیان لە دەست داوە .

بە پێی دوایین هەواڵەکان لە رۆژهەڵاتی یۆنان و ئەسینای پایتەخت بەهۆی سووتانی دارستانەکانەوە  ٧٩ کەس کوژران وزیاتر لە ١٦٠ کەسیش برینداربوون .

سوتانی دارستانەکان هەتا کو ئەچێت زیاتردەبێت .بە پێی هەندێک لەسەرچاوەکانی هەواڵ ئەگەر ئاگرە کە بە زوترین کات کۆنترۆل نەکرێت خەسارەکان زۆرتردەبێت. وەڵاتانی دراوسێی یۆنان ئامادەیی خۆیان دەربڕێوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە یارمەتی یونان بدەن.

هەندێک لە ناوچەکانی باکووری ئەورووپا لە ئاگررزگاریان بووە.لە سوێد ناوچەیەک بە پانتایی ٢٥ هیکتار لەناو ئاگردا سووتا.لە زۆربەی ناوچەکان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە بەڵام ئێستاش لە ٢٠ هەرێم ئاگرەکە بەردەوامە.کاربەدەستان ڕایانگەیاند ، بە هۆی گەرم بوونی کەش وهەوا ئەگەری هەیە لە ناوچەکانی تریش ئاگر کەوتنەوە رووبدات .

لە هەرێمی لاپۆنیا-ی وڵاتی فینلاندا ئاگر- لە لە دارستانێک گەورە بەربوو .بە هۆی ئەو ئاگرکەوتنەوە لە باشووری لێتۆنی دەسەلاتدارانی بیلاڕووس بۆ کۆنترۆل کردنەوە ی ئاگرەکە هاوکاریان ڕەوانە کرد.

 لە ئەڵمانیا پلەی گەرما لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٥ دایە .دەسەلاتداران ڕایانگەیاند کە بە هۆی گەرم بوونی کەش وهەواوە خواردنەوە گازیەکان بە رێژەیەکی زۆر زیاد بووە .

لە ئامستردام-ی پایتەختی هۆڵاندا بە هۆی کاریگەری گەرما لە سە ئاسن ،١٢ پردی ترافیکی ڕاگیراون .لە بەلجیکا و فرانسا پلەکانی گەرما ٣٥ سانتی گرادی تێپەڕاندووە.

ک-ش