ئەگەر هەیە دەرمانی دابەزاندنی تا لەدژی ڤیایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت

'چلۆرۆقین' کە دەرمانی دابەزاندنی تایە، ئەگەری هەیە بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت.

بە پێی ئەنجامی لێکۆلینەوەی پسپۆڕانی چینی، دەرمانی 'چلۆرۆقین' بۆ دابەزاندنی تای لەش، بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆناش بەسوودە.
دیدیەر ڕائۆڵت بەڕێوەبەری ئەنیستیتوی بەرەنگاربوونەوە میکرۆبەکان لە مارسیلیا و دەریای ناوەڕاست بۆ ئاژانسی ئێف تی پی ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەی لەسەر دەرمانی چلۆرۆقین لە چین ئەنجامدراوە و ئەو دەرمانە دەتوانێت چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات و لێکۆلینەوەکانی چین ڕاستیەکان دەردەخەن.

ڕائۆڵت دەڵێت، لێکۆلینەوە لەبارەی ڤایرۆسەکە و دۆزینەوەی دەرمانەکەی بەردەوامە و ئەگەری هەیە ڤاکسینی دەرمانەکە ببێتە هەرزانترین  و ئاسانترین دەرمان کە چارەسەری میکرۆڤب بکات.

دەرمانی چلۆرۆقین لە نەخۆشخانەکان ووهان، پەکین و شەنگەهای لە چارەسەری نەخۆشەکان بەکارهێنراوە. بە پێی لیدوانی پسپۆڕان دەرمانەکە لەسەر زیاتر لە ١٠٠ کەس تاقیکراوەتەوە و ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە.

ف.ق