ئەڵمانیا پەنابەرانی سووری دەگەڕێنێتەوە بۆسووریا

سەرەڕای ئەوەی کە لەسووریا هێشتا شەڕبەردەوامە وئارامی نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەووەڵاتە، حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا گەڕانەوەی پەنابەرانی خەلکی سووریای خستووەتە بەرباس.

حکومەت ئەڵمانیا دوای راپۆرتی وەزارەتی کاروباری دەرەوە کە لە کۆتایی منگی داهاتوودا ئامادەدەکرێت لەسەرچارەنووسی پەنابەران بڕیاردەدات.

بەیاننامەکە دواترگەییشتە دەستی سکرتێری 'سی دی ئۆ'کرامپ کارن باوور. کرامپ وتبووی کە ، " بەباوەڕی من لە هەندێک لە ناوچەکانی سووریادا ئارامی و ئاسایش پێکهاتوە، بەوەش ئێمەش دەتوانین پەنابەران بگەڕێنینەوە، ' دەردەکەوێت کە بەو وتانەی کرامپ چاوەڕوان دەکرێت کە بێتە جێگەی ئانگیلا مێرکێل و شتێکی ڕێکەوت نییە ، بابەتی گەڕانەوەی پەنابەران دەمیکە بووەتە بابەتی سەرەکی بەرپرسانی ئەڵمانیا.

ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا نووسیویە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هەتا کۆتایی مانگی تەشرینی دوویەم لەسەردۆخی سووریا سووریا ئامادە دەکرێت. ڕاگەیەنرا کە دوای راپۆرتەکە، وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی پەنابەرانی سووریا بڕیار بدات.

دەولەتی ئەڵمانیا دوای شەڕی سووریا ، لە ساڵی ٢٠١٢ بڕیاری دابوکە پەنابەران نەگەڕێنێتەوە بۆ سووریا. ڕۆژنامە ئەڵمانییەکە بریارە کۆنەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیان بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە سووریا سەفارەتخانەی ئەڵمانیای داخستووە وئەمە ئاستەنگی بۆگەڕانەوەی پەنابەران دروست دەکات.

ڕێخستنی لێبوردنی نێونەتەوەی ئاماژەی بەوەدا کە لەسووریا هێشتا ئارامی مسۆگەر نەبووە، .

ک-ش