برێوەچونی کۆنفرانسێک لە پەرلمانی ئوروپا لەسەر دوخی رۆژهەڵات
سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە پەرلەمانی ئەوروپدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت و تێیدا هاوسەرۆکی پژاک-یش بەشداری دەکات.
سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە پەرلەمانی ئەوروپدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت و تێیدا هاوسەرۆکی پژاک-یش بەشداری دەکات.
ڕۆژی ١١ی مانگ لە پەرلەمانی ئەوروپادا کۆنفرانسێک بەناوی "چارەسەرییەکی دیموکراتی بۆ کێشەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان" لەبارەی کێشەکانی گەلانی ئێران بەڕێوەدەچێت.
ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران، نووسەران و ئەکادمیسییەن و کەسایەتیی سیاسی لە ئەمریکا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لەو کۆنفرانسەدا بەشداری دەکەن.
وا بڕیارە لە کۆنفرانسەکەدا، کێشەکانی گەلی کورد و گەلانی ئێران بنرخێنرێت.
ئەو کۆنفرانسە لە کاتی سەرهەڵدانی گەلانی ئێران دژ بە حکومەتی ئێران بەرێوەدەچێت، بۆیە بە گرنگ دادەنرێت.
ڕاگەیەندراوە، کە سیامەند موعینی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک لەو کۆنفرانسەدا بەشداری دەکات.