بومەلەرزەیکی بەهێز سنوری نێوان بەرازیل و پیرۆی هەژاند

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ۷.۱ بەپێوەرەی ڕیختەر، سنوری نێوان بەرازیل و پیرۆی لە کەرتی باشوری ئەمەریکا لەرانەدەوە.

لەوبارەوە کەمێک پێش ئێستا، ئەنستیتۆی جیوفیزیکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا (USGS) زانیاری زیاتری ئاشکرای کردوە و ڕایگەیاندوە:
بومەلەرزەکە لە قوڵایی ٦۰۹ کیلۆمەتری ژێر زەوی لە دەڤەرێکی سنوری نێوان بەرازیل و پیرۆی داوە کە بە دارستانە چڕکەی ئەمازۆ داپۆشراوە و ناوەندی لەرینەوەکەش دەکەوێتە ۱٤۰ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای شاری ئیبیریای پیرۆوە.

تا ئێستا سەبارەت بە زیانە گیانی و مادیەکانی بومەلەرزکە کە هێزی لەرینەوەکەی ۷.۱ بە پێوەرەی ڕیختەر بووە نەزانراوە.

هـ.هـ