بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٣ پلە بە پێوەرى رێختەر ڤەنزیلاى هەژاند

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٣ پلە بەپێوەرى رێختەر لە کەنارئاوەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى وڵاتى ڤەنزویلا روویدا.

بەپێى راگەیاندراوی دەزگاى لێکۆڵینەوەى جیۆلۆجیى ئەمریکا (USGS) بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٣ پلە بە پێوەری رێختەر کەنارئاوەکانى باکووری رۆژهەڵاتى ڤەنزویلاى هەژاندووە و لە کاراکاسى پایتەختیش هەستى پێکراوە.

نێستۆر لویس ریڤیرۆل وەزیرى ناوخۆى ڤەنزویلا رایگەیاندووە، بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان لە بومەلەرزەکەدا کەس گیانى لە دەست نەداوە، بەڵام چەند کەسێک برینداربوون.

دەزگاى لێکۆڵینەوەى جیۆلۆجیى ئەمریکا راشیگەیاندووە، بومەلەرزەکە لە ٢٠ کیلۆمەتریى باکووری شارى یوگاراپارۆ لە باکووری رۆژهەڵاتى ڤەنزویلا و لە ١٢٣ کیلۆمەتریى قوڵایى زەویدا روویداوە.

ر.م