بۆڕیل: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ تورکیا خەریکە دەپچڕێن

جۆپیس بۆڕیل نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ تورک بەرەو پچڕاندن دەڕوون و وتی،"پێویستە یەکێتی ئەوروپا بڕیاری قوڕس لەدژی تورکیا بدات."

بۆڕیل لە دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپادا و وتی،"پەیوەندیەکانی ئێمە لەگەڵ تورکیا خەریکە دەپچڕێن و بۆ بەڕێوەبەرەکانمان پێویستە بڕیاری قوڕس بدەن لە لوتکەی ٢٤ و ٢٥ی ئەیلولدا.

بۆڕیل وتیشی،"بۆ سزاکان هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە . بۆئەوەی وڵاتانی ئەندام لەبارەی وڵاتێکی ئەنجام بڕیار وەربگرن پێویستە بۆچوونی ٢٧ وڵاتی یەکێتیەکە وەربگیرێت.

بۆ لێدانی ڕژێمەکەی ئەردۆغان، دەزگاکانی وابەستەی بۆڕیل پلانێکی 'چەندین بژاردە'یان لەبارەی سزای ئابوری داڕشتووە و ئەو پلانەش لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وابەستەی یەکێتی ئەوروپا کە لە بەرلین لە مانگی ئابدا ئەنجامدرابوو قبوڵکرا.

لایەنە سیاسیە گەورەکانی ناو پەرلەمانی ئەوروپا ڕۆژی سێشەمە لەدژی تورکیا لەبارەی گوشارەکانی سەر تورکیا بۆچوونی خۆیان دەربڕیبوو. زۆر لایەن داوایان کرد گەمارۆ لەسەر فرۆشتنی چەک بە تورکیا دابنرێت.

بۆڕیل داوای کردبوو کە پەیوەندیەکان لەگەڵ تورکیا بەردەوام بن و ئەوەی خستەڕوو کە هەرچەندە تورکیا کەشتی ئوروچ رەئیسی لە دەریای ناوەڕاست کشاندەوە، بەڵام دۆخەکە ئاڵۆزە.

ف.ق