بە سەدان کەس بۆ قەرەباخ جارنامەی ئاشتیان بڵاکردەوە

بە سەدان کەس بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان کە تورکیا ئاگری شەڕەکە خۆش دەکات، جارنامەی ئاشتیان بڵاوکردەوە.

نووسەر، شاعیر، کرێکار و ئەکادیمیسیەنەکان و زۆر کەس لەسەر ناوی 'نا بۆ شەڕ، ڕق و نەیاری' داوای ڕاگرتنی شەڕی قەرەباخیان کرد کە لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دروست بووە.

لە جارنامەکەدا ڕاگەیەنرا کە بە شەڕ هیچ شتێک چارەسەر نابێت و داواکرا کە لە ڕێگای دیالۆگ و ئاشتیەوە کێشەکە چارەسەر بکرێت.

ز.ش