بەهۆی بوونی ٢گومانلێکراوی توشبووی کۆرۆنا، بەهەزارن گەشتیار لەناو کەشتیەک گیریان خواردووە

زیاتر لە ٧ هەزار گەشتیار بەهۆی بوونی ٢ گومانلێکراوی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەناو یەکێک لە کەشتیەکی گەشتیاری ئیتاڵیا گریان خواردووە.

کۆمپانیای گەشتیاری" Costa Crociere " ئیتاڵی ڕایگەیاند: دوو توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هاوسەری یەکترن و خەڵکی چینن لەناو یەکێک لە کەشتیە گەشتیارییەکان لە ٢٥ی ئەم مانگەوە لە هۆنگ کۆنگەوە سواری کەشتیەکەبوونە.

ناوەندی تەندروستی کەشتیکەش ڕایگەیاندووە، کە وەزارەتی تەندروستی لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانەوە ٣ دکتۆری بۆ لێکۆڵینەوەو پشکنین بۆ کەشتیەکە ڕەوانە کردووە.

بەهۆی بوونی تای گەرمی زۆر و کۆکە و دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەردوو کەسەکە، بۆیە لەژێر پشکنین و چاودێری پزیشکی دانراون و نمونەی نەخۆشیەکەیان لێ وەرگیراوە بۆ لێکۆڵینەوە.

ئەو دوو کەسە کە هاوسەرن ڕایانگەیاندووە کە ئەوان لە ٢٥ی ئەم مانگەوە لە هۆنگ کۆنگ-وە کەوتوونەڕێ و بە میلان تێپەڕیون بەر بە شاری ساڤۆنای ئیتاڵیا لە ڕێگادان، بەپێی ڕاگەیەیاندنەکانی ئیتاڵیاش ئەو دوو هاوسەرە بە شارەکانی بەرشلۆنە و مارسیلیاش تێپەڕیوون.

بەرپرسانی کەشتییەکەش ئاشکرایانکردووە، کە ئەوان لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە لە چوارچێوەی گەشتێکی هەفتەییدا لە ڕێگادابوون.