بەهۆی هەڕەشەی تەقاندنەوەی بورجی ئیڤڵ داخرا

پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی مەترسی هەڕەشەی تەقاندنەوەی، بورجی ئیڤڵ و دەوروبەری چۆڵکراوە.

ئەمڕۆ بورجی ئیڤل لە ناوەندی شاری پاریس چۆڵکراوە، دوای ئەوەی کەسێکی نەناسراو تەلەفۆنی بۆ پۆلیسی پاریس کردووە و وتویەتی، ‘هەڕەشەی تەقینەوەی بۆمبێک لە نزیک بورجەکە هەیە’.

پۆلیسی پاریس داوای لە خەڵک کردووە بە زوترین کات ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن و هەموو ئەو ڕێگەیانەش، کە دەچنەوە سەر بورجەکە داخراون.

تائێستا پۆلیسی فەرەنسا هیچ زانیارییەکی لەسەر وردەکاریی ڕووداوەکە بڵانەکردووەتەوە.

ف.ق