تونس، زیاتر له ٥٠٠ خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیرکراون
خۆپیشاندانه‌کانى هاوڵاتیانى تونس دژى ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه و تا ئێستاش زیاتر له ٥٠٠ خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیرکراون.
خۆپیشاندانه‌کانى هاوڵاتیانى تونس دژى ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه و تا ئێستاش زیاتر له ٥٠٠ خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیرکراون.
تاوه‌کو دوێَنێش خۆپیشاندانه‌کانى هاوڵاتیانى تونس دژى زیادکردنى باج و به‌رزکردنه‌وه‌ى نرخه‌کان و سیاسه‌تى "برسیکردن" به‌رده‌وام بوو.
هه‌فته‌ى ڕابردوو خۆپیشاندانى ئاشتیانه له به‌شێک له شار و شارۆچکه‌کانى تونس ده‌ستیپێکرد، به‌ڵام ڕۆژى دوو شه‌ممه گۆڕا بۆ توندوتیژى.
به‌پێى میدیا جیهانییه‌کان، تا دوێنێ ژماره‌ى ده‌ستگیرکراوه‌کان ٥٠٠ که‌سى تێپه‌ڕاندووه.
حکومه‌ت به توندى هه‌وڵى سه‌رکوتکردنى خۆپیشاندانه‌کان ده‌دات و هێزێکى زۆرى پۆلیس له شار و شارۆچکه‌کان بڵاوه‌یان پێکراوه.
له‌لایه‌کى تره‌وه یوسف شاهد سه‌رۆک وه‌زیرانى تونس ناڕه‌زایى خۆپیشانده‌رانى به‌وه ناوبرد که ده‌یانه‌وێت حکومه‌ت توڕه بکه‌ن.
تونس یه‌که‌م وڵات بوو که سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠١١ "به‌هارى عه‌ره‌بى" ده‌ستپێکرد و هاوڵاتیان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى توانیان زه‌ین العابدین سه‌رۆکى تونس ناچار بکه‌ن واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت، زه‌ین العابدین ماوه ٢٤ ساڵ بوو سه‌رۆکى تونس بوو