تۆماس هاڵدینواگ سەرۆکی گشتیی دەزگای پاراستنى دەستووری فیدراڵ (بی ئێف ڤی - BfV) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا لە شاری بەرلین رایگەیاند، تیرۆریزمی راستڕەوی توندڕەو گەورەترین مەترسییە بۆ سەر دیموکراسیی ئەڵمانیا. هاڵدینواگ لەبارەى جموجوڵی گروپە نیونازییەکان و راستڕەوە توندڕەوەکان وتی، "دوژمنی ناوخۆین".
هاڵدوینواگ وتی "کاتێک دوژمنانی ناوخۆیی بیانەوێت دیموکراسی هەڵبوەشێنن، ئێمە دەزانین سەرناکەون. ئەوە هۆشدارییەکى گەورەیە، کە مێژووی بۆی سەلماندوین".
سەرۆکی گشتیى دەزگاى پاراستنى دەستووری فیدراڵی ئەڵمانیا وتی، ٣٢ هەزار خۆبەخشی راستڕەوی توندڕەو لە ئەڵمانیادان و لەمساڵانەى دوایدا ژمارەیان زیادیکردووە. لە ناو ئەو ٣٢ هەزار توندڕەوەدا ١٣ هەزار کەسیان "ئامادەن بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی" و ئەوەش نیگەرانیى زۆری لێکەوتووەتەوە.
سەرۆکى گشتیى دەزگای پاراستنی دەستووری فیدراڵی ئەڵمانیا حیزبی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AfD)، کە راستڕەوە رادیکاڵەکان لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە توانای ئەوەى هەیە رێژەی دەنگی ١٢-١٤ لەسەدا بەدەست بهێنێت، بۆیە لە ژێر چاودێریدایە.
هاڵدوینواگ ئەوەشی وت، تیمێک بە سەرۆکایەتیى بیۆرن هاکس لە ویلایەتى تورینگنی ئەڵمانیا، گە گروپێک "توندەڕەو و رادیکاڵ"ن ناوەندی گفتوگۆکردنن لە دژی "سیستمی دیموکراتیک"، "کەرامەتى مرۆیی"، و "دەوڵەتى یاسا و حقوق".
ژ.ت