جۆرجیا و ناتۆ دەستیان بە مانۆرێکی فراوان کرد

جۆرجیا و ناتۆ بە هاوبەشی دەستیان بە مانۆرێکی فراوانی سەربازی کرد. بەهەزاران سەرباز بەشدارییان لە مانۆرەکەدا کرد.

مانۆرەکە یەکشەمە دەستیپێکرد، ٢ هەزار و ٨٠٠ سەربازی ئەمریکا، فەڕەنسا، ئیمارات، پۆلۆنیا بەشداریان لە مانۆرەکەدا کرد.

مۆنەرەکە لە ناوەندی پەروەردەیی سەربازی ڤازیانی و کەمپی نۆریای نزیک تفلیسی پایتەختی جۆرجیا بەڕێوەدەچێت.

جیورجی جاکاریا سەرۆکوەزیری جۆرجیا لە مانۆرەکەدا بۆ سەربازان قسەی کرد و وتی،"جۆرجیا هەوڵ دەدات لەگەڵ یۆرۆ – ئەتلانتیک ئاوێتە ببێت و ئەوەش ئامانجەکەیەتی."

باسی ئەوەشی کرد کە مانۆرەکە تا ١٨ مانگ بەردەوام دەبێت و وتی،"وڵاتمان ئاشتی دەپارێزێت و لەدژی هیچ کەسێک و لایەنەک نییە."

ف.ق