خۆپیشاندان لە تونس بەردەوامە و زیاتر لە ٢٠٠ کەس دەستگیرکراون
خۆپیشاندانەکانی خەڵکی تونس دژی دەسەڵاتداریی سیاسی لەو وڵاتەدا بەردەوامە و هێزەکانی پۆلیس زیاتر لە ٢٠٠ خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە.
خۆپیشاندانەکانی خەڵکی تونس دژی دەسەڵاتداریی سیاسی لەو وڵاتەدا بەردەوامە و هێزەکانی پۆلیس زیاتر لە ٢٠٠ خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە.
لە شەوی دووشەممەوە خۆپیشاندان لە شارەکانی تونس و تەبوربە و خەلیفە شیبانیی وڵاتی تونس دژ بە پرۆژەیاسای بودجەی ئەو وڵاتە دەستیپێکردوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
وەزیری ناوخۆی تونس ڕایگەیاندووە، کە لە خۆپیشادانەکاندا ٢٠٦ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و ٤٩ پۆلیسیش برینداربوون.
فرانس پرێس برینداربوونی دەیان خۆپیشاندەریشی ڕاگەیاندووە.
لە یەکەم شەوی خۆپیشاندانەکاندا، کە دژی پرۆژەیاسای بودجە و دۆخی نالەباری ئابوریی تونس دەستیپێکرد، خۆپیشاندەرێک لە شاری تەبوربە کوژرا، هێشتا هۆکاری کوژرانەکەی بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام خۆپیشاندەران بە شەهید ناوی دەبەن.
شەوی ڕابردوو هەزاران پۆلیس شەقامەکانی تونسی پایتەخت و تەبوربە و خەلیفە شیبانییان کۆنترۆڵ کرد، لەگەڵ ئەوەشدا خۆپیشاندەران بەردەوام بوون لە خۆپیشاندانەکانیاندا و لە ئەنجامدا ڕووبەڕووبوونەوەی قورس لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسەکاندا ڕوویدا.