خۆپیشاندانەکانی تونس شەوی ڕابردووش بەردەوام بوو
خۆپیشاندانەکانی خەڵکی تونس شەوی ڕابردوو لە سێیەمین شەوی دا بەردەوام بوو، لە چەندین شوێن تێکهەڵچووونی نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیس ڕوویدا
خۆپیشاندانەکانی خەڵکی تونس شەوی ڕابردوو لە سێیەمین شەوی دا بەردەوام بوو، لە چەندین شوێن تێکهەڵچووونی نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیس ڕوویدا
ئێوارەی دوێنێ لە شارەکانی تونسی پایتەخت و تەبوربەدا، هاولاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە بەرامبەردا هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.
خەلیفە شیبانی، وەزیری ناوخۆی تونس، لە بارەی خۆپیشاندانەکانەوە قسەیکردووەو باسی لە سووتانی زیاتر لە ٤٥ ئۆتۆمبێلی پۆلیس کردووە لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردوودا.
خەڵکی تونس بەهۆی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکاندا ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر بە دۆخی سیاسی و ئابوری وڵاتەکە.
ڕانەگەیەندراوە، کە شەوی ڕابردوو چەند خۆپیشاندەر دەستگیرکراون، بەڵام تا پێش شەوی ڕابردوو ٢٠٦ کەس دەستگیرکرابوون و خۆپیشاندەرێکیش کوژرابوو.